Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێكدادانی خۆپیشانده‌رانی فه‌له‌ستینی و سوپای ئیسرائیل دوو كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام 

به‌هۆی‌ پێكدادانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ و سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌، دوو كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 240 كه‌سی‌ تر بوونه‌ قوربانی‌.

خۆپیشاندانی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌ئامانجی‌ شكاندنی‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ بۆ هه‌فته‌ی‌ 21 له‌سه‌ریه‌ك به‌ڕێوه‌چوو" به‌هۆی‌ تێكهه‌ڵچوونی‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی‌ سوپای‌ ئیسرائیلیشه‌وه‌ سه‌دان فه‌ڵه‌ستینی‌ بوونه‌ قوربانی‌.

ئه‌شره‌ف قودره‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ فه‌ڵه‌ستین له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند" دوو خۆپیشانده‌ر به‌هۆی‌ گولله‌ی‌ چه‌كدارانی‌ سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌ كوژراون و 241 كه‌سی‌ دیكه‌ش به‌هۆی‌ گولله‌و گازی‌ فرمێسكڕێژه‌وه‌ برینداربوون.

خۆپیشاندانی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌ئامانجی‌ شكاندنی‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ له‌كۆتایی ئاداری‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و هه‌موو ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ له‌سنوری‌ نێوان كه‌رتی‌ غه‌ززه‌و ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تائێستاش ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی‌ ده‌ستدرێژی‌ سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌ بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران گه‌یشتۆته‌ 159 كوژراوو زیاتر له‌ 17 هه‌زار بریندار.

430 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر