Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژووری‌ بازرگانی‌ عێراق : سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانی نێوان تاران و به‌غدا نابێت


ژووری‌ بازرگانی‌ عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نێوان به‌غداو تاران هه‌بێت.

جه‌عفه‌ر حه‌مدانی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ژووره‌ بازرگانیه‌كانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، سزاكانی‌ ئه‌مریكا دژی‌ ئێران كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ ئابوری‌ نێوان تاران و به‌غداو په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات نابێت.

حه‌مدانی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ پارێزگاكانی‌ عێراقدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ عێراق ڕایگه‌یاند" بازرگانانی‌ عێراق به‌گرنگیه‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی‌ چالاكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانن.

لایخۆیه‌وه‌ ئیره‌ج مه‌سجیدی‌ باڵیۆزی‌ ئێران له‌عێراق به‌گرنگیه‌وه‌ باسی‌ له‌ڕۆڵی‌ ژووره‌ بازرگانیه‌كانی‌ عێراق كرد له‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات، هاوكات ناسر به‌هزاد ڕاوێژكاری‌ بازرگانی‌ ئێران له‌عێراق ڕایگه‌یاند، ئامانج له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێگریكردنه‌ له‌زیانگه‌یاندن به‌پێویستیه‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراق و به‌رده‌وامیدانه‌ به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.

حكومه‌تی‌ ئێران ساڵانه‌ به‌بڕی‌ شه‌ش ملیار دۆلار كاڵای‌ بازرگانی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كات" كۆی‌ گشتی‌ ئاڵوگۆڕه‌ ئابوریه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتیش ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 10 ملیار دۆلار.


408 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2018

بابەتی زیاتر