Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ربه‌لا.. كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قییه‌وه‌



كۆگایه‌كی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ربه‌لای‌ باشووری‌ عیراق ته‌قییه‌وه‌.

كه‌ناڵی‌ روسیا ئه‌لیه‌وم‌ بلاَویكرده‌وه‌ كۆگایه‌كی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌سه‌ رێگای‌ رۆژئاوای‌ پارێزگای‌ كه‌ربه‌لا ته‌قیه‌وه‌ و ته‌قینه‌وه‌كه‌ش زیانی‌ زۆری‌ به‌ ناوچه‌كانی‌ چوارده‌وری‌ گه‌یاندووه‌.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا ناوبراو باس له‌ كۆگاكانی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌ عه‌بادی‌ فه‌رمانی‌ داوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ كۆگاكان بكرێت كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین كۆگا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانی‌ بدرێنه‌ دادگا
سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ش له‌ كۆگایه‌كی‌ فیرقه‌ی‌ جه‌نگی‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ربه‌لا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی‌ جبه‌خانه‌كه‌ كوژران.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ته‌قینه‌وه‌ له‌ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێم روویاندا و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌ هۆكاره‌كه‌یان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما گه‌ڕانده‌وه‌.

313 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2018

بابەتی زیاتر