Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆفی عنان، سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆچی دوایی كرد


كۆفی عنان، سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆچی دوایی كرد

ده‌زگای‌ عنان بۆ خێزخوازی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا  رایگه‌یاندووه‌، سكرتێری‌ پێشووی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی‌ عنان ئه‌مرۆ له‌ ته‌مه‌نی‌ 80 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

ده‌زگای‌ عنان بۆ خێزخوازی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد" كۆفی عه‌نان سكرتێری گشتی پێشووتری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی" له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

هاوكات ئاژانسی كۆچبه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌توویتێكدا له‌تویته‌ر له‌باره‌ی كۆچی دوایی كۆفی عه‌نانه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌" ئه‌مڕۆ خه‌مبارین به‌كۆچی دوایی پیاوێكی گه‌وره‌و پێشه‌واو جیهانبین.

لایخۆیه‌وه‌ ده‌زگای‌ كۆفی‌ عه‌نان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ناوبراوه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌" عه‌نان كه‌سێكی‌ پابه‌ندبوو به‌پرسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌و هه‌وڵی‌ زۆریدا له‌پێناو جیهانێكی‌ پڕ له‌ئاشتی‌ و دادگه‌ری‌.

كۆفی عه‌نان له‌دایكبووی ساڵی‌ 1938ـی وڵاتی‌ غانایه‌" له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2006 سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌، دواتریش وه‌ك نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ سوریا دیاریكراوه‌.


1481 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2018

بابەتی زیاتر