Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نه‌كردووه‌؛ سویسرا ره‌گه‌زنامه‌ ناداته‌ دوو موسڵمان


په‌یام

به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ نه‌بوون ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ردا بكه‌ن، دوو هاوسه‌ری‌ مسوڵمان له‌پێدانی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ سویسری‌ بێبه‌ش ده‌كرێن.

به‌رپرسانی‌ سویسرا ڕه‌تیانكرده‌وه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان به‌ دوو هاوسه‌ری‌ مسوڵمان بده‌ن" دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌ نه‌بوون ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ردا بكه‌ن. دادگای‌ سویسرا له‌كانتۆن دۆڤۆی‌ خۆرئاوای‌ ئه‌و وڵاته‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌داواكاری‌ دوو هاوسه‌ره‌كه‌ ئه‌نجامدا، دوای‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ داواكه‌شیان ڕایگه‌یاند: ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگیان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌.

گریگۆری‌ جۆنۆ پارێزگاری‌ شاری‌ لۆزان له‌وباره‌وه‌ به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، كاتێك داوای‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ وڵاتێك ده‌كه‌ی‌ پێویسته‌ پابه‌ندی‌ سیستم و یاسای‌ ئه‌و وڵاته‌ بیت و باوه‌ڕت به‌یه‌كسانی‌ نێوان ژن و پیاو هه‌بێت.
ته‌وقه‌ نه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر یه‌كه‌مجارنیه‌ له‌سویسرا كاردانه‌وه‌ دروستبكات، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی‌ سویسری‌ دوو قوتابی‌ مسوڵمانی‌ له‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یان به‌خشی‌، به‌ڵام دواتر به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ ناڕه‌زایی بڕیاره‌كه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

1390 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2018

بابەتی زیاتر