Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق سه‌دان ئاواره‌ له‌ سوریاوه‌ بۆ موسڵ ده‌گێڕێته‌وه‌

په‌یام

عه‌لی‌ عه‌باس جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كۆچ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: تیمه‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ستاون به‌گواستنه‌وه‌ی‌ 74 خێزانی‌ عێراقی‌ كه‌ له‌ 347 كه‌س پێكهاتوون، له‌ كه‌مپی‌ هه‌ول له‌ سوریاوه‌ بۆ موسڵ.

وتیشی‌ ئاواره‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ فاوی‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی‌ سنونی‌ قه‌زای‌ شه‌نگاله‌وه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ كه‌مپی‌ جه‌دعه‌ی‌ پێنج له‌باشوری‌ موسڵ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد چه‌ند كاروانێكی‌ دیكه‌ی‌ ئاواره‌كان به‌پێی‌ پلانێك كه‌ وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ سوریا دایڕشتووه‌، دوای‌ جه‌ژنی‌ قوربان بۆهه‌مان كه‌مپ ده‌گوازرێنه‌وه‌.

گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و 74 خێزانه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق گێڕانه‌وه‌ی‌ 446 ئاواره‌ی‌ عێراقی‌ له‌ كه‌مپی‌ هه‌ولی‌ سوریاوه‌ بۆ خاكی‌ عێراق ڕاگه‌یاندبوو.

416 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2018

بابەتی زیاتر