Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنی‌ غازو كاره‌با بۆ عێراق

په‌یام

باڵیۆزی‌ ئێران له‌ به‌غدا وێڕای‌ ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێدانی‌ غازو كاره‌با به‌ عێراق.

ئیره‌ج مه‌سجیدی‌ باڵیۆزی‌ ئێران له‌ عێراق ئاشكرایكرد تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێدانی‌ غازو كاره‌با به‌عێراق، هاوكات پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عێراق دووپاتكرده‌وه‌.

مه‌سجیدی‌ له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، به‌لای‌ ئێرانه‌وه‌ عێراقێكی‌ به‌هێزو سه‌قامگیرو یه‌كگرتوو گرنگه‌، وتیشی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌شداریی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی‌ ده‌ستی‌ داعش ده‌كات.

لایخۆیه‌وه‌ نه‌بیل ئه‌نباری‌ سه‌رۆكی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند له‌كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ ئێران چه‌ندین پێشنیازمان خسته‌ڕوو، گرنگترینیان هاندانی‌ كۆمپانیاكانی‌ ئێران بۆ كاری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا عێراقیه‌كان" له‌پێناو ئه‌نجامدانی‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ناو خاكی‌ عێراقدا، له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌یان بكات.


384 جار خوێندراوەتەوە
18/08/2018

بابەتی زیاتر