Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاش 10 مانگ له‌ ڕووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر، ڕێگای‌ كه‌ركووك - هه‌ولێر كرایه‌وه‌

په‌یام

پاش 10 مانگ له‌ ڕووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر و، داخرانی‌ رێگای‌ كه‌ركووك - هه‌ولێر به‌هۆی‌ ئاڵۆزییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ڕووخانی‌ پردی‌ شارۆچكه‌ی‌ پردێ‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێگاكه‌ كرایه‌وه‌، ئه‌ویش پاش دروستكردنی‌ پردێكی‌ كاتیی‌ ئاسنین.

عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: تا 25ی‌ مانگ پرده‌كه‌ ته‌نها بۆ ئۆتۆمبێلی‌ بچووك كراوه‌ ده‌بێت، دواتر ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كانیش ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر وتیشی‌ "ته‌نیا بازگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ داده‌نرێ‌و، تا هه‌ولێر هیچ بازگه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ دانانرێت".

له‌باره‌ی‌ دروستكردنه‌وه‌ی‌ پرده‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌شه‌وه‌، عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ڕایگه‌یاند "پێویستی‌ به‌ 750 ملیۆن دیناره‌ كه‌ تێچووی‌ قۆناغی یه‌كه‌می‌ له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، قۆناغی دووه‌میش پێویستی به‌ یه‌ك ملیار دیناره‌ و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت".

834 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2018

بابەتی زیاتر