Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانان: هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌

په‌یام

وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش ڕایگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی‌ به‌ پێویستی‌ بزانن، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.


شۆن ڕایان، وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش، له‌ كۆنفرانسێكی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ كه‌ له‌ ئه‌بوزه‌بی‌ ئه‌نجامی‌ دا، ڕایگه‌یاند "تا ئه‌و كاته‌ی‌ خۆیان به‌ پێویستی‌ ده‌زانن، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌ "مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كان له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاسایشه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ داعشدا بوون".

شۆن ڕایان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ئامانجی‌ سه‌ره‌كییان له‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق، چه‌سپاندنی‌ ئاسایشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ مانه‌وه‌یان به‌ پێویست ده‌زانن، بۆیه‌ پێداگری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌".

پێشتریش وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ 5ی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند: نیازی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌م زووانه‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌. پنتاگۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردبوو: ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ نێوان واشنتۆن و به‌غدا هه‌یه‌ بۆ ڕاهێنانی‌ سه‌ربازه‌ عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌.

392 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2018

بابەتی زیاتر