Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. سزای له‌سێداره‌دان بۆ 14 تۆمه‌تباری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ركرا

په‌یام

لیژنه‌ی  تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی (كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر) رایگه‌یاند دادگای عێراق، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 14 تۆمه‌تباری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ركردووه‌.

كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر له‌ میانی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ ساڵی 2014 روویدا، كاتێك چه‌كدارانی‌ داعش ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان له‌ بنكه‌ی سپایكه‌ر ئه‌نجام دا كه‌ تیایدا نزیكه‌ی هه‌زار و 700 قوتابی و سه‌ربازی عێراقی كوژران.

موعین كازمی سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دادگای عێراقی، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 14 تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ركردووه‌.
موعین كازمی راشیگه‌یاندووه‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ به‌ پێی یاسایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دادگایی كراون.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و سزایه‌ به‌راییه‌ و ده‌تواندرێت له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ ماوه‌ 30 رۆژدا له‌ رێكه‌وتی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌، تانه‌ی لێ بدرێت.


516 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2018

بابەتی زیاتر