Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیومان ڕایتس ۆچ: له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا 3 زیندانی له‌ موسڵ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

په‌یام

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: زیندانییه‌كانی موسڵ له‌كاتی لێپێچینه‌وه‌دا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و به‌مدواییه‌ش سێ زیندانی به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (هیومان رایتس وۆچ)، راپۆرتێكی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری عێراقدا له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا وته‌ی شایه‌تحاڵێك كه‌ له‌ ئایاری 2018 زیندانیكراوه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌باسی له‌وه‌ كردووه‌: به‌رده‌وام له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و لێپێچینه‌وه‌ی توونددا بووه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دووانیان به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ بووه‌.

هاوڵاتییه‌كی تریش وه‌ك شایه‌تحاڵ قسه‌ی بۆ رێكخراوه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ گه‌یاره‌ له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆره‌وه‌ زیندانی كرابوو، ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌ هیومان ڕایتس ۆچی ڕاگه‌یاندووه‌:له‌كاتی ئازادكردنیان چه‌ند كه‌سێكی بینیوه‌ كه‌شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ به‌ ڕووخساریانه‌وه‌ دیاربووه‌. 

دیارده‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیان له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ هه‌میشه‌ بووه‌ته‌ جێی ڕه‌خنه‌ و گله‌یی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ, دیارترینیشیان ڕاپۆرته‌كانی رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (هیومان رایتس وۆچ)ه‌ كه‌ چه‌ند ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌وه‌ كردووه‌. 

274 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2018

بابەتی زیاتر