Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: هیچ وڵاتێك ناتوانێت پشكی ئێران له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆخۆی‌ ببات

په‌یام

پێشنیازێكی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی زیاتر كاردانه‌وه‌ی توندی ئێرانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

 نوێنه‌ری‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕێكخراوی ئۆپیك ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ ئه‌ندامێكی ئۆپێك ناتوانێت پشكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ببات.


كازم غه‌ریبابادی نوێنه‌ری ئێران له‌ رێكخراوی ئۆپێك به‌ سكرتێری گشتی ڕێكخراوه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: پێویسته‌ هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌ رێگه‌ی پێنه‌درێت پشكی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆخۆی ببات.

ئه‌و لێدوانه‌ی نوێنه‌ری ئێران له‌ ڕێكخراوی ئۆپێك ده‌ربڕینی نیگه‌رانی تارانه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازی سعودیه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی زیاتر له‌كاتی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێراندا.

  ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بێركیندۆی‌ سكرتێری گشتی ئۆپێك، كازم غه‌ریبابادی، نوێنه‌ری ئێران له‌ رێكخراوی ئۆپێك هانی بێركیندۆیداوه‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ سیاسه‌ت به‌دووربگرێت.
غه‌ریبابادی ڕایگه‌یاند:  له‌ ژێر هیچ بارودۆخێكدا، رێگه‌ به‌هیچ وڵاتێك ناده‌ن پشكی وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ببه‌ن.

غه‌ریبابادی وتیشی: ئێران باوه‌ڕی وایه‌ پێویسته‌ ئۆپێك به‌ به‌هێزی پشتیوانی ئه‌ندامانی بكات له‌م قۆناغه‌دا، وه‌ پیلانگێڕی ئه‌و وڵاتانه‌ بوه‌ستێنێت كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێكخراوه‌كه‌ به‌سیاسی بكه‌ن.

له‌دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، واشنتۆن فشار له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات كه‌ هاورده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ناو وڵاته‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ سفر، هاوكات بڕیاره‌ له‌ قۆناغی دووه‌می سزاكاندا و له‌ مانگی تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ ئه‌مریكا سزاكانی به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێراندا بخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌ دوای سعودیه‌ و عیراق، ئێران سێیه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ناو رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت كه‌ به‌ ئۆپێك ناسراوه‌.

365 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2018

بابەتی زیاتر