Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌دروعه‌بادی‌ به‌ به‌شداریی‌ دوو لایه‌نی‌ دیكه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانییان پێكهێنا


په‌یام

موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ به‌ به‌شداریی‌ دوو لایه‌نی‌ دیكه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانییان پێكهێنا. نووسینگه‌ی‌ مالیكیش ده‌ڵێت: كوتله‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن مالیكی‌ و هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تحه‌وه‌ به‌ به‌شداریی‌ كورد ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

شه‌وی‌ ڕابردوو هه‌ریه‌ك له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی‌ لیستی‌ سائیروونی‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق و، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركرده‌ی‌ هاوپه‌مانی‌ نه‌سڕ و، عه‌مار حه‌كیم سه‌ركرده‌ی‌ حیكمه‌ی نیشتمانی و ساڵح موتڵه‌گ و كازم شه‌ممه‌ری نوێنه‌ری‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ له‌ لیستی‌ وه‌ته‌نییه‌، له‌ هۆتێلی بابیلۆن له‌ به‌غدای پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌.

دواتر له‌ راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیشدا لیسته‌كانی سائیروون و، نه‌سڕ و، حیكمه‌ی نیشتمانی و وه‌ته‌نییه‌ ڕایانگه‌یاند "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات و به‌ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای‌ داواكاریی خۆپیشانده‌ران، به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌ت بڕیاری درووستكردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی نێو په‌رله‌مانیان داوه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ كراوه‌یه‌ به‌ ڕووی پارته‌ سیاسییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا.

ئه‌و چوار لایه‌نه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ "ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ له‌سه‌روو مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌یه‌ و هه‌موو جۆره‌ حیزبایه‌تییه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هیشام ریكابی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئۆفیسی نووری مالیكی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "مالیكی و، هاوپه‌یمانیی فه‌تح و، كورد و ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ سوننییه‌كان، ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی په‌رله‌مانیی راده‌گه‌یه‌نن".

2309 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2018

بابەتی زیاتر