Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆپته‌رێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ عێراق تێكشكا

په‌یام

كۆپته‌رێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌ عێراق تێكشكاوه‌و قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق تێكشكاوه‌و ئه‌ندامێكی تیمی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌، به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌یان ئه‌ندامێكیان كوژراوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‌و سێ سه‌رنشینی دیكه‌ی فڕۆكه‌كه‌ رزگاركراوون.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌‌، به‌ڵام هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.


416 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2018

بابەتی زیاتر