Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی كاركردنی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران ڕاگرت

په‌یام

ئه‌مڕۆ كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی،  ئێرانی به‌جێهێشت و كاركردنی له‌و كێڵگه‌ نه‌وتیه‌دا راگرت كه‌ له‌ باشوری ئه‌و وڵاته‌ كاری تێدا ده‌كرد.  

 وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاند كومپانیای نه‌وتی توتاڵ به‌ فه‌رمی كۆتاییهێنا به‌ رێككه‌وتنی په‌ره‌پێدانی كێلگه‌ی نه‌وتی پارسیدا له‌ باشووری ئێران.

بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ كۆمپانیای توتاڵ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كشێته‌وه‌‌و ئه‌مڕۆ به‌ فه‌ڕمی له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌یان كشایه‌وه‌.
 
به‌ وته‌ی‌ وه‌زیری نه‌وتی‌ ئێران له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی جێگیركردنی كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ن له‌ جێی كۆمپانیای تۆتاڵ.


397 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2018

بابەتی زیاتر