Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێم 69 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاكانی (دی ئێن ئۆ) و (گه‌نه‌ڵ ئینێرجی‌)

په‌یام

حكومه‌تی‌ هه‌رێم زیاتر له‌ 69 ملیۆن دۆلار وه‌كو شایسته‌ی‌ دارایی‌ كاركردن له‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ تاوكێ ده‌داته‌ كۆمپانیاكانی‌ دی ئێن ئۆ و گه‌نه‌ڵ ئینێرجی‌.

هه‌ردوو كۆمپانیای‌ گه‌نه‌ڵ ئینێرجی‌ و دی‌ ئێن ئۆ بڵاویانكرده‌وه‌ "بڕی‌ 69 ملیۆن 300 هه‌زار دۆلاریان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رگرتووه‌، ئه‌ویش وه‌ك شایسته‌ی‌ دارایی‌ كاركردنی‌ مانگی‌ ئایاری‌ 2018 له‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ تاوكێ".
ئه‌و دوو كۆمپانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "به‌پێی‌ پشكه‌كانیان له‌ كاركردن، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن".

ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ ئه‌و دوو كۆمپانیا بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ مانگانه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕاگرتووه‌. ئه‌وه‌ش پاش زیاتر بوونی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ هه‌رێم دژی‌ قه‌یرانی‌ دروستكراوی‌ دارایی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ و پێنه‌دانی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم هات.

به‌رده‌وامیی‌ پێدانی‌ شایسته‌ی‌ دارایی‌ به‌ كۆمپانیاكانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌، له‌ كاتێكدایه‌ سه‌ره‌ڕای‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی‌ جیاوازی‌ داهات، هێشتا سیسته‌می‌ سه‌پێندراوی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم هه‌ڵنه‌گیراوه‌.

995 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2018

بابەتی زیاتر