Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا سزای نوێی ئابوری به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاند



ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ درێژه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر وڵاتانی ڕكابه‌ری‌ چه‌ند سزایه‌كی به‌ر ڕوسیادا سه‌پاند.

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی چالاكیه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ڕوسیاوه‌ له‌ ئاسماندا، واشنتۆن سزای نوێی به‌سه‌ر مۆسكۆدا ده‌سه‌پێنێت.

 وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سزاكانی ده‌یانگرێته‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: سزاكه‌ دوو كه‌سایه‌تی ڕوسی و كۆمپانیایه‌كی ڕوسی و سلۆڤاكییه‌ك ده‌گرێته‌وه‌

سزاكانی ئه‌مریكا پاش ئه‌وه‌هات كۆمپانیای مایكۆسۆفت ئاشكرایكرد: چه‌ند هه‌وڵێكی ڕوسی بۆ كاریگه‌ریدانان له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا تۆمار كردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا ئه‌نجامبدرێن

میدیاكانی‌ ئه‌مریكا له‌زاری‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: كۆمه‌ڵێك هاككه‌ری سه‌ر به‌ ڕوسیا چه‌ند پێگه‌یه‌كیان دروستكردوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ په‌یمانگای هه‌دسۆن و په‌یمانگای كۆماری نێوده‌وڵه‌تین, به‌ڵام  ده‌ركه‌وتووه‌ ساخته‌ن، هه‌روه‌ك هه‌وڵی  دروستكردنی سێ پێگه‌ی تر دراوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكان.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2016دا ڕوسیا به‌ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تۆمه‌تبار كراو ده‌زگا فیدراڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و ڕوه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌و دۆسێیه‌ش تا ئێستا به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌.

817 جار خوێندراوەتەوە
21/08/2018

بابەتی زیاتر