Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پیاوێكی ئه‌مریكی به‌تۆمه‌تی كوشتنی خێزانه‌ دووگیانه‌كه‌ی‌و دووكچی دادگایی ده‌كرێت

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كریس واتست ته‌مه‌ن 33 ساڵ هه‌فته‌ی ڕابردوو دووكچی و هاوسه‌ره‌ دوو گیانه‌كه‌ی كوشتووه‌و به‌ بڕگه‌ی 3 له‌ مادده‌ی كوشتنی پله‌یه‌ك و حه‌وت بڕگه‌ی تری یاسایی دادگایی ده‌كرێت.

كریس له‌باره‌ی كوشتنی هاوسه‌ره‌ دووگیانه‌كه‌ی و كچه‌كانی كه‌ یه‌كیان سێ ساڵ و ئه‌وی تریان چوار ساڵ بووه‌ وتویه‌تی هاوسه‌ره‌ 34 ساڵه‌كه‌ی به‌مدواییانه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت لێی جیاببێته‌وه‌.

بكوژه‌كه‌ به‌ پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وت و وته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بێزاربووه‌و كوشتویه‌تی، پۆلیسش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نێو ته‌نكه‌رێكی به‌نزین دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نكه‌ره‌كه‌ سه‌ر به‌و كۆمپانیا بووه‌ كه‌ كریس ئیشی لێ كردووه‌.

كریس له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه‌ به‌ شه‌ڕیان و سه‌ره‌نجام به‌ خنكاندن هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه‌، ئافره‌ته‌كه‌ له‌ كاتێكدا كوژراوه‌ كه‌ كۆرپه‌یه‌كی 15 هه‌فته‌یی له‌ سكدا بووه‌. 
لێكۆڵێنه‌وه‌كان له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و پۆلیسیش به‌دوای ئه‌وكه‌سانه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوكاری كریسیان له‌ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان كردووه‌.


2706 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2018

بابەتی زیاتر