Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆیته‌رز: له‌م مانگه‌دا هه‌رێم ڕۆژانه‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیادكردووه‌

په‌یام

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و باشوری عێراق له‌م مانگه‌دا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و به‌ره‌و تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌رز هه‌نگاو ده‌نێن.


به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ رۆژانه‌ هه‌رێمی كوردستان 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه‌، به‌راورد به‌ مانگی ڕابردوو 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ زیادیكردووه‌.

هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ باشوری عێراقه‌ ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی كه‌رتی نه‌وت له‌ عێراق ئه‌وه‌ی گواسته‌وه‌، له‌ 19 ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ئابدا كۆی هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وت له‌ باشووری عێرق گه‌یشتووه‌ته‌ 3.7 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌مه‌ش به‌راود به‌ مانگی ته‌موز، 160 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕۆیته‌رز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه‌ ئه‌وه‌ی گواستووه‌ته‌وه‌، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق رێكخراوی ئۆپیكی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی زیادكردووه‌ له‌ چاو مانگی ته‌ممووز، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رێكخراوی ئۆپیك داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندام كردبوو هه‌نارده‌ی نه‌وتیان زیادبكه‌ن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی به‌هۆی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ دروستده‌بێت له‌ بازاڕی نه‌وتی جیهاندا.

1503 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2018

بابەتی زیاتر