Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕوسیا سـیسته‌می به‌رگری موشه‌كی جۆری s-400 به‌ توركیا ده‌دات

په‌یام

ڕووسیا  بڕیاریداوه‌ سـیسته‌مێكی نوێی به‌رگری موشه‌كی جۆری s-400 به‌ توركیا بدات.

ئه‌لێگزانده‌ر میخێیڤ، سه‌رۆكی كۆمپانیای ڕۆس ئۆبرۆن ئێكسپـۆرتی ڕوسیایی له‌ لێدوانێكدا، ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ئامێره‌كانی سـیسته‌می به‌رگری موشه‌كی جۆری(s-400) بۆ توركیا ده‌نێرن.

وتیشی: به‌پـێی گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی له‌ ساڵی 2019 ئامێره‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ به‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌ده‌ن، به‌وپێیه‌ی ساڵی ڕابردوو مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌ گرێبه‌ستێكیان مۆركردوه‌ بۆ فرۆشتن و كڕینی دوو كۆمه‌ڵه‌ ئامێری نوێی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی، به‌و مه‌رجه‌ی گروپێكی توركی كاریان پـێبكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: كڕینی ئه‌م سیسته‌مه‌ پـێشكه‌وتووه‌ی ڕووسیا له‌ لایه‌ن توركیاوه‌، نیگه‌رانی به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، به‌ تایبه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێكه‌وتۆته‌وه‌.

1658 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2018

بابەتی زیاتر