Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌باره‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه‌، ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕایگه‌یاند، له‌ بری ئه‌مریكا وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دانوستان ده‌كات و، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌ بونیاتنانی وێستگه‌ی دیكه‌ی وزه‌ نایانوه‌ستێنێت.

عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ئێران بڕیاریداوه‌، له‌باره‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئاوی قورس له‌ شاری ئه‌راك، له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دانوستان بكات.

وتیشی:كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌، نابێته‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م بونیاتنانی وێستگه‌ی دیكه‌ی وزه‌ له‌ ئێران و، به‌ڵكو له‌ پڕۆژه‌ جیاوازه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌كاركردن به‌ده‌وامده‌بن. 

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ساڵحی ئاشكراشیكرد، تا شه‌ش ساڵی دیكه‌ وێستگه‌ی دووه‌می ئه‌تۆمی شاری بوشه‌هیر ده‌كه‌وێته‌ كار كه‌ له‌ وێستگه‌ی یه‌كه‌م پێشكه‌وتووتره‌و، دواتریش وێستگه‌ی سێیه‌م ده‌خه‌نه‌ به‌رنامه‌ی كاریانه‌وه‌. 

مانگی ئایاری ڕابردو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند.

844 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2018

بابەتی زیاتر