Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران ده‌ستی به‌ دابینكردنی كاره‌با بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه‌

په‌یام

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ماوه‌ی‌ 10رۆژه‌ ئێران ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ دابینكردنی كاره‌با بۆ عێراق، دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا ناردنی كاره‌بای بۆ عێراق ڕاگرت، به‌هۆی نه‌دانی پاره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ ئێستادا ئێران به‌ به‌رده‌وامی نزیكه‌ی 200 هه‌تا 250 مێگاوات كاره‌با بۆ عێراق، و ئه‌فغانستان و پاكستان دابینده‌كات. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: بڕینی كاره‌با له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا، بووه‌ هۆی دروستبوونی چه‌ندین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ پارێزگاكانی باشوورو ناوه‌ڕاستی عێراق و، به‌غداش ناچاربوو بۆ دابینكردنی كاره‌بای پێویست جارێكی تر ڕوو له‌ تاران بكاته‌وه‌.

1011 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2018

بابەتی زیاتر