Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ تۆمارێكی ده‌نگی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌

په‌یام 


ڕێبه‌ری‌ ڕێكخراوی داعش له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا داوای خۆڕاگریی له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات و ده‌ڵێت" پێویسته‌ به‌رده‌وام بن له‌ جه‌نگ.


ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ڕێبه‌ری‌ ڕێكخراوی داعش" له‌ تۆمارێكی‌ ده‌نگییدا كه‌ له‌په‌ڕه‌ی فورقانی سه‌ربه‌ ڕێكخراوه‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌" ته‌رازوی سه‌ركه‌وتن و تێكشكان په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ ملكه‌چ بوونی لایه‌نێك كه‌ خاوه‌نی توانای ئاسمانی و موشه‌كی كیشوه‌ر بڕو بۆمبی زیره‌ك بێت.
له‌تۆماره‌كه‌دا كه‌ یه‌كه‌م تۆماری‌ ده‌نگی‌ به‌غدادیه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، ناوبراو پیرۆزبایی له‌ جه‌نگاوه‌رانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌وروپاو كه‌نه‌دا كردووه‌و داواشیكردووه‌ بۆمب و ئۆتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ هێرشه‌كانیاندا به‌كاربهێنن.
له‌به‌رامبه‌ردا جۆش جاك وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ناوه‌ندی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌تۆماره‌ ده‌نگیه‌كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌ تائێستا بۆمان ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ كه‌تۆماره‌كه‌ هی‌ به‌غدادیه‌ یاخود نا.
تۆماره‌كه‌ی‌ به‌غدادی‌ له‌كاتێكدایه‌، تائێستا چه‌ندینجار میدیا جیهانییه‌كان هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی‌ ناوبراویان بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه‌ پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه‌.


493 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2018

بابەتی زیاتر