Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا .. هێرشێكی‌ چه‌كداری‌ دوو كوژراوو بریندارێكی‌ لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام 

هێرشێكی‌ چه‌كداری‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ پاریس دوو كوژراوو بریندارێكی‌ لێكه‌وته‌وه‌و هێرشبه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كوژرا.


پۆلیسی‌ فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ده‌وروبه‌ری‌ پاریسی‌ پایته‌خت كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشیكردۆته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌" به‌هۆیه‌وه‌ دووكه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سێكی‌ دیكه‌ش بریندار بووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد دوو كوژراوه‌كه‌ دایك و خوشكی‌ بكوژه‌كه‌ن.
به‌پێی‌ چه‌ند ڕاپۆرتێك هێرشبه‌ره‌كه‌ دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌كه‌ له‌بینایه‌كدا خۆی‌ حه‌شارداوه‌" به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ دیاری‌ كراوه‌و كوژراوه‌، هاوكات تائێستا هۆكاری‌ هێرشه‌كه‌ نه‌زانراوه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ فه‌ڕه‌نساش ڕه‌تیان نه‌كردته‌وه‌ هێرشه‌كه‌ تیرۆرستی‌ بووبێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ تورابی‌ خۆرئاوای‌ پاریس ڕوویداوه‌، پێشتریش نزیكه‌ی‌ له‌سه‌دا 50 ـی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌پاڵ ڕێكخراوی‌ داعشدا له‌ عێراق و سوریا به‌شداری‌ شه‌ڕیانكردووه‌، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕێكخراوی‌ داعش به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ بێئه‌وه‌ی‌ هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ك له‌وباره‌وه‌ بخاته‌ڕوو.


317 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2018

بابەتی زیاتر