Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. تێکڕای بێکاری لەنێو گەنجان گەیشتووەتە ٢٢.٦ لەسەدا



  په‌یام


وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، تێکڕای رێژەی بێکاری لەنێو توێژی گەنجان لە وڵات گەیشتووەتە ٢٢.٦ لەسەدا کە زۆرینەیان لە رەگەزی مێدان.

دەزگای ناوەندی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا كه‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووە "رێژەی بێکاری لەنێوان توێژی گەنجانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٩ ساڵ گەیشتووەتە ٢٢.٦ لەسەدا و ٥٦.٣ لەسەدای ئەو رێژەیە لە رەگەزی مێدان".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە تێکڕای بەشدارییکردنی گەنجان لە هێزی کار گەیشتووەتە ٣٦.١ لەسەدا.

ئەم ژمارانە کەمترن لەو ژمارانەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە مانگی ئایاری رابردوو رایگەیاندبوو کە تێکڕای رێژەی بێکاری لەنێو توێژی گەنجان لە عێراق زیاتر لە ٤٠ لەسەدایە.

بەپێی ئامارێکی دەزگای ناوەندی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بڵاوی کردبوویەوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٣٧ ملیۆن کەسە.



582 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2018

بابەتی زیاتر