Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكاو ڕوسیا هاوڕان له‌باره‌ی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئێران له‌سوریا



ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌مریكا باس له‌نزیك بوونه‌وه‌ی‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی‌ و ڕوسیا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌ سوریا.


جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" ڤلادیمێر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ ڕوسیا هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئێران له‌ سوریا.
بۆڵتۆن دوای‌ كۆبوونه‌وی‌ له‌گه‌ڵ نیكۆلای‌ باترۆشیف هاوتا ڕوسیه‌كه‌ی‌ له‌باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند" هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ ئێران له‌ سوریا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.
بۆڵتۆن هه‌رچه‌نده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌لێك نزیكبوونه‌وه‌ی‌ واشنتۆن و مۆسكۆ كرد له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكی‌ نێوانیان، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه‌ كه‌تائێستا سه‌باره‌ت به‌چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌ ناكۆكی‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، هاوكات باسی‌ له‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران كردو ئاشكرایكرد" وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌یه‌وێت سزاكانی‌ سه‌ر تاران زیاتر كاریگه‌ربن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتر ناوبراو له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاندبوو" كاریگه‌ری‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌پێشبینیمان كردبوو.



483 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2018

بابەتی زیاتر