Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بڕیاریاندا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئێران ڕابگرن


په‌یام

وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بڕیاریاندا له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران رابگرن.
هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، گه‌شته‌كانی نێوان له‌نده‌ن و تاران راده‌گیرێن.
ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ریتانیا به‌هۆی فشاره‌كانی  ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌سه‌ر كۆمپانیا ئه‌وروپاییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ببن، به‌وه‌ش قورساییه‌كی زۆرتر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئێران، تاكوو داواكارییه‌كان جێبه‌جی بكات.
هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، دواین گه‌شتیان رۆژی 22ی مانگی 9ی داهاتوو ده‌بێت و له‌و رۆژه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی به‌ریتانیا له‌نده‌ن به‌ره‌و تاران به‌جێده‌هێڵێت و رۆژی دواتر له‌ تارانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌نده‌ن
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نساش بڕیاریدا له‌ رۆژی 18ی مانگی 9ی داهاتوو‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ئێران رابگرێت.
هه‌ڵوێستی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ راوێژكاری نیشتیمانی‌ ئاسایشی ئه‌مریكا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سزا و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێـت.


705 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2018

بابەتی زیاتر