Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا باس له‌ ئه‌گه‌ری‌ دوورخستنه‌وه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌كات


په‌یام

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا باس له‌ ئه‌گه‌ری‌ دوورخستنه‌وه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌كات و ده‌ڵێت" له‌ئه‌گه‌ری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ هه‌موو جیهان تووشی‌ هه‌ژاری‌ ده‌كات.


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دووربخرێته‌وه‌، بازاڕی‌ دارایی‌ جیهان هه‌ره‌س ده‌هێنێت و هه‌مووان تووشی‌ هه‌ژاری‌ ده‌بن.
تره‌مپ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ له‌ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا هه‌لیكاری‌ زۆری‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌و گه‌شه‌ی‌ به‌ئابوری‌ وڵاته‌كه‌یداوه‌، ده‌شڵێت گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 2016دا هیلاری‌ كلینتۆن سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستبهێنایه‌، ئێستا خه‌ڵكی‌ ئه‌مریكا له‌ بارودۆخێكی‌ زۆر خراپتردا ده‌بوون.
وته‌كانی‌ تره‌مپ له‌كاتێكدا كه‌ مایكڵ كۆهین پارێزه‌ری‌ پیشووی‌ ناوبراو گورزێكی‌ سیاسی‌ مه‌ترسیداری  له‌دۆناڵد تره‌مپ وه‌شاند، كاتێك له‌دادگایه‌كی‌ نیویۆرك دانینا به‌كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تدا، له‌وانه‌ ته‌رخانكردنی‌ پاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ بۆ كه‌مپینی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ تره‌مپ، كۆهین باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ له‌سه‌ر داوای‌ تره‌مپ بڕی‌ 130 و 150 هه‌زار دۆلاری‌ داوه‌ته‌ دوو ئافره‌ت" كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه‌ به‌ ئامانجی‌ بێده‌نگكردنیان له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌مریكادا.



3522 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2018

بابەتی زیاتر