پهیام
بەپێی راگەیاندراوێك لە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، پاکێجێک بە بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆ بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئێران پەسند کراوە کە، ھەشت ملیۆن یۆرۆ لەم بڕە تەرخانکراوە بۆ گەشەپێدانی كهرتی تایبەت.
ئەو بڕە ھاوکارییە له چوارچێوهی پاکێجی یەکەمی ھاوکارییەکانی یەکێتی ئەورووپایه بۆ ئێران لە رێککەوتنی ناووکی، کە کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیە دەگاتە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ.
لەلایەکی دیکهوه فێدەریکا مۆگەرینی، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوه رایگهیاند: "لە چوارچێوهی نوێبوونەوەی پەیوەندی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئێران لە ئەنجامی رێککەوتنی ناووکی، لە چەندین سێکتەری جیاواز ھەماھەنگیمان زیاد بووە."
وتوشیهتی: "بەڵێن دەدەین ئەم هاوكاریانه درێژەی ههبێت. هاوكات ئاماژهی بهوهشكردووه ئەم پاکێجە نوێیە، گەشە بە ئابووری و کەرتەکانی دیکەش دەدات".
635 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018