Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. بێکاری لەنێو گەنجاندا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار


په‌یام 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، تێکڕای رێژەی بێکاری لەنێو توێژی گەنجان لە وڵات گەیشتووەتە ٢٢.٦ لەسەدا کە زۆرینەیان لە رەگەزی مێدان.

دەزگای ناوەندی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "رێژەی بێکاری لەنێوان توێژی گەنجانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٩ ساڵ گەیشتووەتە ٢٢.٦ لەسەدا و ٥٦.٣ لەسەدای ئەو رێژەیە لە رەگەزی مێدان".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو تێکڕای بەشدارییکردنی گەنجان لە هێزی کار گەیشتووەتە لەسەدا ٣٦.١.

هاوكات ئەم ژمارانەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کەمترن لەو ژمارانەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە مانگی ئایاری رابردوو رایگەیاندبوو کە تێکڕای رێژەی بێکاری لەنێو توێژی گەنجان لە عێراق زیاتر لە ٤٠ لەسەدایە.

بەپێی ئامارێکی دەزگای ناوەندی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بڵاوی کردبوویەوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٣٧ ملیۆن کەسن. 

هه‌ر له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان خه‌ڵكی به‌شیك له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان ده‌ست پێكردووه‌. 

443 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر