Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: بونی پاره‌ نابێته‌ هۆی دڵخۆشی


په‌یام 

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی له‌ په‌یمانگه‌ی (بڕۆكینگز)ی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پاره‌داریی خۆشبه‌ختی‌ و به‌خته‌وه‌ریی بۆ كه‌سه‌كان دابین ناكات.

(جۆناسان ڕاوك) گه‌وره‌ توێژه‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی (بڕۆكینگز)ی ئه‌مریكی ده‌ڵێ: ده‌یان ساڵه‌ لێكجیابوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری‌ و به‌خته‌وه‌ریی تاك ده‌ستیپێكردووه‌.

(ڕاوك) ده‌ڵێ: به‌ره‌وپێشچوونی دۆخی ئابووری خه‌ڵك له‌ دوای‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ریی تاك نه‌بووه‌.

به‌پێی قسه‌ی‌ ئه‌و توێژه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ :"له‌ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ داهاتی تاك سێ هێنده‌ زیادیكردووه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ سه‌دیی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن به‌خته‌وه‌ریین كه‌مێك دابه‌زیوه‌".

له‌ درێژه‌ی‌ باسه‌كه‌یدا، گه‌وره‌ توێژه‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی بڕۆكینگزی ئه‌مریكی به‌خته‌وه‌ریی به‌ ژینگه‌ی په‌یوه‌ست به‌ كه‌سه‌كه‌و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ییبوونی خودی به‌خته‌وه‌رییه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كارناسێكی ئابووری له‌ هه‌مان په‌یمانگه ده‌ڵێ: سپی پێستێكی هه‌ژار ڕه‌شبینتر و بێزارتره‌ به‌ به‌راورد به‌ ڕه‌شپێستێكی هه‌ژار، له‌كاتێكدا هێشتا دۆخی دارایی سپی پێسته‌كه‌ باشتره‌.

430 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر