Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند


په‌یام 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و واده‌یه‌ی یاسا دیاریكردووه‌ له‌ رۆژی 22ـی مانگ كۆتاییهاتووه‌ و له‌ تۆماری فه‌رمی تۆماركراوه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن رۆژی 27/8 بڵاوبكرێته‌وه‌و سزاكان بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 8/8/2018 رایگه‌یاند به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ مانگی ئاداری رابردوو له‌ بریتانیا دژی ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هه‌واڵگریی رووسی به‌ناوی سێرگی سكریپاڵ و یۆلیای كچی مۆسكۆ سزاده‌درێت.

له‌ سزاكانیشدا رێگه‌ له‌ ناردنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ ده‌گیرێت كه‌ بۆ زیاتر له‌ بوارێك به‌كارده‌هێنرێن و پێشبینی ده‌كرێت له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتووشدا سزای دیكه‌ به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنرێت و بواری قه‌رزدان به‌ دامه‌زراوه‌كانی رووسیا و ناردنی كاڵای ئه‌مه‌ریكی و دابه‌زاندنی ئاستی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ رووسیا بگرێته‌وه‌.

432 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر