Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: خه‌وی دوای نیوه‌ڕوان به‌ گه‌نجی ده‌تهێڵێته‌وه‌


په‌یام 

سه‌رخه‌و شكاندنی دوای نیوه‌ڕوان ده‌توانێت مێشك 5 ساڵ گه‌نجتر رابگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ماوه‌ی خه‌وتنه‌كه‌وه‌.

لێكۆڵه‌ران له‌ زانكۆی Pennsylvania گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی خه‌وێكی كورت له‌ دوای نیوه‌ڕۆدا مێشك ‌و هه‌روه‌ها توانای بیرهێنانه‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات.

له‌ تۆژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ 3000 كه‌س تێدا به‌شداربوون‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ دوای نانی نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك سه‌رخه‌ویان شكاندبوو، له‌ بیرهێنانه‌وه‌‌و هه‌روه‌ها تاقیكاری بیركاری‌ و ئه‌زموونه‌كانی تردا سه‌ركه‌وتووتر بوون له‌چاو ئه‌وانی دیكه‌دا.

ئه‌و به‌شداربووانه‌ی سه‌رخه‌ویان نه‌شكاندبوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی زۆرتر یان كه‌متر له‌و ماوه‌یه‌ خه‌وتبوون، له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا چوار بۆ شه‌ش جار خراپتر بوون له‌وانه‌ی وا ماوه‌ی سه‌رخه‌وه‌كه‌یان نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر بوو، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ماوه‌ی خه‌و بڕیارده‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌م كاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌ی سه‌رخه‌و شكاندنی دوای نیوه‌ڕوان.

لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن سه‌رخه‌و شكاندن له‌ درێژماوه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتنی باشترو ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ باشتركردنی دۆخی تێگه‌یشتن لای به‌ته‌مه‌نه‌كان.

721 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر