Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سزاكان به‌رۆكی سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ كۆریای‌ باشوور به‌رناده‌ن


په‌یام 

دادگای‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی‌ كۆریای‌ باشور حوكمی‌ 25 ساڵ زیندانی‌ بۆ باك جۆن های‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاردا دوای‌ ساغبوونه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تی‌ تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی‌ دارایی، كه‌ هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ساڵی‌ پار له‌پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخرایه‌وه‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ یونهابی‌ كۆریای‌ باشور له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دادگای‌ باڵای‌ سیئۆل به‌ڵـگه‌ی‌ له‌به‌رده‌سته‌ سه‌باره‌ت به‌تێوه‌گلانی‌ باك له‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌وانه‌ وه‌رگرتنی‌ به‌رتیل.

پێشترو له‌ نیسانی‌ ڕابردوو دادگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ كۆریای‌ باشور حوكمی‌ 24 ساڵ زیندانی‌ و بڕی‌ 17 ملیۆن دۆلار غه‌رامه‌ی‌ بۆ ناوبراو بڕیاردابوو به‌تۆمه‌تی‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ ده‌یان ملیار وونی‌ كۆری به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی له‌ چه‌ندین گه‌وره‌ كۆمپانیای‌ وه‌ك سامسۆنگ و لوتتی‌ و به‌كارهێنانی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كۆمپانیاكانی‌ خۆی‌.


613 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر