Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی


په‌یام 

سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی فه‌رمانێكی سه‌ربازیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی دایه‌وه‌ كه‌ بریاریدابوو گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ی به‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌نجام نه‌درێت. 

ئه‌و وه‌ڵامه‌ی‌ حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه‌ هات نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ نوسراوێكی‌ فه‌رمیدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كردوه‌، به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای نه‌ینه‌وای حه‌شدی شه‌عبی و گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌نگال و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكانی ئه‌و هێزه‌ له‌ شاره‌كان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌. 

سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له‌ وه‌ڵامه‌كه‌یدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی و ده‌ڵێت، فه‌رمانه‌كانی عه‌بادی بۆ حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، عه‌بادی له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕازیكردنی ئه‌مریكییه‌كان سیاسه‌تی سه‌پاندن و په‌لكێشی جێبه‌جێكردووه‌، تا ئه‌مریكییه‌كان ویلایه‌تی دووه‌می پێ بده‌نه‌وه‌. 

سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی، عه‌بادی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، چه‌ندینجار هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و ویستویه‌تی له‌ ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه‌ بیانخات، جارێك به‌ بوونی بندیوار تۆمه‌تباری ده‌كات جارێكی تر ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی تانك و هه‌مه‌ری پێبدرێت. 

586 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر