Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌وڵه‌كانی كورد و سوننه‌ بۆ پێكهێنانی‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌ڕله‌مانی‌ عێراق له‌ فراوانبوندایه‌


په‌یام 

هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ عێراق تادێت فراوانتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردی‌ و سوننیه‌كاندا.

ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ عه‌ره‌بی‌ ئاشكرایكردووه‌ هێزه‌ سوننی‌ و كوردیه‌كان له‌هه‌وڵی‌ پێكهێنانی‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی‌ سیاسیدان، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ شیعیه‌كان و ئه‌گه‌ری‌ پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ شیعی‌ به‌رفراوان.

ڕۆژنامه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ جه‌دید له‌ ڕاپۆرتێكدا باسی‌ له‌و فشارانه‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌ كوردی‌ و سوننیه‌كان تووشی‌ ده‌بن، سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌نێوان خۆیاندا، هاوكات به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ عێراقی‌ 25 ملیۆن دینار ده‌دات به‌هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك كه‌ بچێته‌ ناو كوتله‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سیاسییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ لایه‌نه‌ كوردی‌ و سوننیه‌كان ناچارن به‌یه‌كه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ گه‌وره‌ دروستبكه‌ن، به‌وپێیه‌ی‌ لایه‌ن شیعیه‌كان له‌ئێستادا له‌نێوان خۆیاندا نزیكن له‌پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانی‌ و كوتله‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران.

له‌ئێستادا گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ عێراق جموجۆڵێكی‌ به‌رفراوان به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت" به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ و دواتر پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق.

331 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر