Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. له‌ ژاپۆن بۆ یه‌كه‌مجار ئافرەتێك ده‌بێته‌ فڕۆكه‌وانی فڕۆکەی جه‌نگی


په‌یام 

بۆیه‌كه‌م جار له‌ مێژویدا ئافره‌تێكی ژاپۆنی ده‌بێته‌ فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی راهێنانی فڕۆكه‌وانیی فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٥ـی ته‌واوكرد. 

ئاژانسی هه‌واڵیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، ملازمی یه‌ك، میسا ماتسوشیمای ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه‌ له‌ هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی تایبه‌تی ژاپۆن كارمه‌نده‌ مه‌شق و راهێنانی فڕۆكه‌وانیی فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٥ی ته‌واو كرد و توانیوویه‌تی بڕوانامه‌ی فڕۆكه‌وانی جه‌نگی به‌ده‌ست بهێنێت.

به‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ و فرینی فڕۆكه‌ی ئێف 15 ماتسوشیما توانی ببێته‌ یه‌كه‌مین ئافرەت له‌ مێژووی ژاپۆن ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

ئه‌و ئافرەتە فڕۆكه‌وانه‌ له‌ لقی پێنجی ئاسمانی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی نایوتابارۆ له‌ ناوچه‌ی میازاكی به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانی ده‌دات كه‌ كاری ئه‌و یه‌كه‌یه‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سات به‌ ساتی ئه‌و فڕۆكانه‌یه‌ كه‌ بێمۆڵه‌ت وه‌رگرتن دێنه‌ ناو كایه‌ی ئاسمانی ژاپۆن.

میسا پێش سه‌ركه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌نوسانی وت من رێگه‌كه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وانی دیكه‌. 

له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پیشه‌یه‌ش ئه‌و ئافره‌ته‌ فڕۆكه‌وانه‌ به‌ رۆژنامه‌نوسانی وت:" له‌وكاته‌وه‌ی له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندن بووم و فیلمی Top Gun م بینیوه‌ حه‌زم به‌وه‌ بووه‌ ببمه‌ فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی. 

میسا هیوایشی خواست بتوانێت به‌ باشترین شێوه‌كاره‌كانی راپه‌ڕێنیت تاوه‌كو ببێته‌ جێی ئومێدی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ دوای ئه‌مه‌وه‌ دێنه‌ ناو كاره‌كه‌وه‌. 

هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ژاپۆن له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی یاساكانی سنوورداركردنی كاركردنی ئافرەتان له‌ بواره‌كانی كاردا ژماره‌ی ئه‌و ئافرەتانەی له‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ دووهێنده‌ زیاد بكات.

612 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر