Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌و به‌ردانه‌ی‌ حاجیه‌كان بۆ ڕه‌جمكردنی‌ شه‌یتان به‌كاریده‌هێنن چی به‌سه‌ردێت


په‌یام 
ساڵانه‌ حاجیان له‌ كاتی به‌جێهێنانی یه‌كێك له‌ رووكنه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ردێكی زۆر به‌كارده‌هێنن و ئه‌مه‌ش پرسیاری لای هاوڵاتیان دروستكردووه‌ ئه‌و به‌ردانه‌ چیان به‌سه‌ردێت.

ڕه‌جمكردنی‌ جه‌مه‌رات به‌یه‌كێك له‌ڕوكنه‌كانی‌ حه‌ج داده‌نرێت و ساڵانه‌ حاجیه‌كان له‌وه‌رزی‌ حه‌جدا بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ڕوكنه‌ نزیكه‌ی‌ هه‌زار ته‌ن ورده‌ به‌رد به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ پرسیاره‌ ئه‌و ورده‌ به‌ردانه‌ چیان به‌سه‌ردێت و چۆن جارێكی‌ تر كۆده‌كرێنه‌وه‌.

شاره‌وانی‌ مه‌ككه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ سێ‌ ئامێری‌ گه‌وره‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئالی‌ كارده‌كه‌ن به‌قوڵایی 15 مه‌تر له‌ژێر پردی‌ ڕه‌جمكردنی‌ جه‌مه‌رات، هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ورده‌ به‌ردانه‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌سێ‌ حه‌وزی‌ گه‌وره‌دا. 

دواتر ورده‌ به‌رده‌كان له‌و مادانه‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌ كه‌زۆرجار حاجیه‌كان له‌گه‌ڵ هاویشتنی‌ به‌رده‌كان به‌كاریده‌هێنن، دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ چه‌ند ئامێرێكی‌ به‌رزكه‌ره‌وه‌ی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ورده‌ به‌رده‌كان هه‌ڵده‌گیرێن و له‌شوێنێكی‌ تایبه‌ت فڕێ ده‌درێن.

ساڵانه‌ زیاتر له‌دوو ملیۆن مسوڵمان به‌شداری‌ جێبه‌جێكردنی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج ده‌كه‌ن و هه‌ر حاجیه‌كیش پێویسته‌ سێ‌ جارو له‌ڕێگه‌ی‌ حه‌وت ورده‌ به‌رده‌وه‌، به‌ردبارانی‌ جه‌مه‌ره‌ی‌ بچووك و مامناوه‌ندو جه‌مه‌ره‌ی‌ گه‌وره‌ بكات.

12432 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر