Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق ره‌خنه‌ له‌ حكوومه‌ت ده‌گرێت


په‌یام 

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق، ره‌خنه‌ له‌ حكوومه‌ت ده‌گرێت و، ده‌ڵێت: تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بكات.

عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی بالاَی ئاینی شیعه‌ له‌ عێراق، له‌ وتاری نوێژی هه‌یندا له‌ نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند: تائێستا حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه‌ ده‌بینین كه‌می ئاو وای كردووه‌، دانیشتوانی پارێزگای به‌سره‌ نه‌توانن ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، نه‌خۆشی پێست له‌و پارێزگایه‌ بڵاوبووه‌ته‌.

وتیشی: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ، وه‌ك پێویست نییه‌و، زۆر به‌داخه‌وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت، وه‌ك پێویست هیچ گرنگی به‌م قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ ناده‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا به‌ هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی پارێزگای به‌سره‌ ژه‌هراوی بوون.

546 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2018

بابەتی زیاتر