Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی و مه‌عصوم پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ كرد


په‌یام

هه‌ردوو سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێكرد.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بلاَویكردۆته‌وه‌و، كۆپییه‌كی ئاراسته‌ی په‌یام كردووه‌ ده‌ڵێت: ئێواره‌ی دوێنێ فواد مه‌عسوم و حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و، دۆخی سیاسی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێكردوه‌.

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕكراوه‌ له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرسی په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ بۆ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی بانگهێشتكردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی واده‌ ده‌ستورییه‌كه‌یدا.

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندبن به‌ رێز گرتنی ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاری جددی بكرێت له‌وباره‌یه‌وه‌.

608 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2018

بابەتی زیاتر