Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هاوكارییه‌ داراییه‌كانی بۆ فه‌له‌ستین كه‌مكرده‌وه‌


په‌یام

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ بۆ فه‌ڵه‌ستین كه‌مده‌كاته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ش نیگه‌رانی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند ئیداره‌ی‌ تره‌مپ به‌بڕی‌ زیاتر له‌200 ملیۆن دۆلار هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ كه‌مكردۆته‌وه‌، له‌وباره‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ كۆنگرێسی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردووه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، له‌مه‌ودوا هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ له‌ناوچه‌ی‌ ترو له‌پڕۆژه‌ی‌ گرنگتردا به‌كارده‌هێنێت.

هاوكات به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" هۆكاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ یارمه‌تیه‌ داراییه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ فه‌ڵه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ واشنتۆن ده‌یه‌وێت هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ به‌جۆرێك ببه‌خشێت، كه‌ له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ وڵاته‌كه‌یدا بگونجێت.

له‌كاردانه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ تره‌مپدا" حه‌نان عه‌شراوی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ ڕێكخراوی‌ ڕزگاریخوازی‌ فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند" بڕینی‌ هاوكاریه‌ داراییه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئیفلاسی‌ ئه‌خلاقی‌ و سیاسییه‌و هه‌نگاوێكی‌ نابه‌رپرسانه‌یه‌، ده‌شڵێت ئه‌و بڕیاره‌ سزادانی‌ گه‌لی‌ فه‌ڵه‌ستین و پشتیوانی‌ داگیركارییه‌كانی‌ ئیسرائیله‌.

555 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2018

بابەتی زیاتر