Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كرێت سزای سه‌رانی سعودیه‌ و ئیمارات بدات


هیومان ڕایتس وۆچ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات سزای سه‌رانی سعودیه‌ و ئیمارات بدات.

له‌ڕاپۆرتێكدا كه‌ ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ بلاَویكردۆته‌وه‌، داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات سزای سه‌رانی سعودیه‌ و ئیمارات بدات.

له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، سعودیه‌ و ئیمارات و هاوپه‌یمانه‌كانیان پێشێلكارییه‌كی زۆریان به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له‌ یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه‌و، به‌لاَم له‌ئێستادا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و تاوانانه‌ په‌رده‌پۆش بكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزای سه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ بدات.

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕیكخراوه‌كه‌  داوای له‌ ولاَتان كردووه‌، چیتر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ سعودیه‌ نه‌فرۆشن.

ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ئۆتۆمبێلێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كرده‌ ئامانج كه‌ منداڵانی بۆ قوتابخانه‌ ده‌گواسته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 29 منداڵ گیانیانله‌ده‌ستدا و ده‌یانی تریش برینداربوون، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و ڕووداوه‌ كرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ ڕایانگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ دژی چه‌كداره‌ حوسییه‌كان بووه‌و، كارێكی سه‌ربازی دروستبووه‌ .

705 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2018

بابەتی زیاتر