Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كێشه‌ی كاره‌بای نێوان عێراق و ئێران چاره‌سه‌ركرا


په‌یام

وه‌زیری وزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، سه‌ر له‌نوێ ده‌ستیان به‌ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه‌. 
ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ركردووه‌، ده‌ستیان به‌ هه‌نارده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه‌. 
وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا به‌شێك له‌ قه‌رزه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ری داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕووی وزه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: شه‌شی ته‌مووزی ڕابردوو، له‌ لێدوانێكیدا ره‌زا ئه‌رده‌كانیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو به‌ هۆی بوونی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ وزه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی، هه‌نارده‌كردنی وزه‌یان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عێراق، پاكستان و ئه‌فغانستان راگرتووه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش رۆژی 18ی ئاب ئێران بانگێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی عێراق كردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی .


736 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2018

بابەتی زیاتر