Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی گورزی سه‌ربازیی له‌ رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات

په‌یام

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانیی له‌ سوپای رژێمی سوریا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌رده‌وام بێت. 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: له‌ كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی نێوان نیكۆلای باترۆشیڤی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی روسیا و جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، بۆڵتن هۆشداریی داوه‌ته‌ رژێمی سوریا له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ئه‌وا گورزی سه‌ربازیی كاریگه‌ر و چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ئاراسته‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه‌، كه‌ به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، سوپای ئه‌سه‌د به‌نیازه‌ له‌كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ تائێستا به‌ده‌ستی گروپه‌ چه‌كدارییه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ن، چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێشتریش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاشكرا كردبوو، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مریكی گه‌یشتونه‌ته‌ بنكه‌ی عه‌دیدی قه‌ته‌ر، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌ سوریا.  


1397 جار خوێندراوەتەوە
26/08/2018

بابەتی زیاتر