Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا.. لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن چوار کەس کوژران



میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لەناو ھۆڵێکی یارییەکانی ئەلیکترۆنی لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا، چوار کەس کوژران و ١١ی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی "نیوز ٤ جاکس" لە ھەندێک سەرچاوەی گواستووەتەوە کە رووداوی تەقەکردنەکە لەناو ھۆڵێکی‌ چێشتخانەیەک روویداوە کە پێشبڕکێی یارییەکانی ئەلکترۆنی تیایدا رێکخرابوو.

بە پێی کەناڵەکە لە ئاکامی رووداوەکە، چوار کەس کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون.

نووسینگەی بەرپرسی پۆلیس جاکسنڤیڵ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە کە رووداوی تەقەکردنەکە لە نزیک جاکسنڤیڵ روویداوە و داوای لە ھاووڵاتییان کردووە کە لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەونەوە بەو پێی لە ئێستادا پارێزەراو نییە.

ھاوکات بە پێی کەناڵەکە، پۆلیس کوژرانی یەکێک لە گومانلێکراوانی رووداوی تەقەکردنەکەی رایگەیاندووە، بەڵام ئاشکرای نەکردووە کە ئایا کەسانی دیکەی گومانلێکراو لە پشت ئەو رووداوەوە ھەن یان نا.

566 جار خوێندراوەتەوە
27/08/2018

بابەتی زیاتر