Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووسیا له‌ 2019 دا سیستمی به‌رگری‌ موشه‌كی‌ S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كات

په‌یام

به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ناوچه‌یی كۆمپانیای بواری به‌رگریی رووسیا، ڤیكتۆر كڵادۆڤ رایگه‌یاند، رووسیا ساڵی 2019 سیستمی S-400 راده‌ستی توركیا ده‌كات.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌ نێوان رووسیا و توركیا هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ته‌كنیكی، وتیشی: "توركیا و رووسیا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به‌هاوبه‌شی بڕیار بده‌ن، خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیا و ژێرخانی به‌هێزی پیشه‌سازین كه‌ بتوانن ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبهێنن".

له‌باره‌ی كاری هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له‌بواری سه‌ربازیدا، ڤیكتۆر كڵادۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ده‌توانم به‌ڕوونی بڵێم كه‌ گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ماندا، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی ته‌كنیكی و سه‌ربازیی نێوانمان. هیچ به‌ربه‌ستێكیش نابینم له‌به‌رده‌مماندا له‌ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان له‌ پیشه‌سازیی جیاوازدا".

راشیگه‌یاند: "له‌به‌رنامه‌دایه‌ ساڵی 2019 یه‌كه‌م سیسته‌م راده‌ستی توركیا بكه‌ین. سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 سیستمێكی بێوێنه‌یه‌ له‌ جیهاندا كه‌ رێگری له‌ ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌كات". 


998 جار خوێندراوەتەوە
27/08/2018

بابەتی زیاتر