Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆمار واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراقی دیاریكرد

په‌یام

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕۆژی 3ی ئه‌یلولی داهاتووی بۆ دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی نوێی عێراق دیاریكرد.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له‌مه‌رسومێكدا بانگهێشتی خولی نوێی په‌رله‌مانی عیراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رواری 3-ی9-یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ساز بكات.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی، سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا به‌ مه‌رسومێكی كۆماری بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كات دانیشتنی خۆی ساز بكات و دانیشتنه‌كه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت تا سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ سه‌رۆك كۆمار چه‌ندین گفتوگۆی قوڵی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان سازكردوه‌ بۆ په‌له‌كردن له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی لێكگه‌یشتنه‌ سیاسییه‌كان تا به‌پێی ده‌ستور په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ و دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی دیاری بكرێن و له‌وێشه‌وه‌ ده‌رگای خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكرێته‌وه‌ و ئینجا ئه‌و كوتله‌یه‌ی كه‌ زۆرترین ئه‌ندامی هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێردرێت.

448 جار خوێندراوەتەوە
27/08/2018

بابەتی زیاتر