Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی جه‌زائر بۆ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی‌ پزیشكی‌ گه‌یشته‌ سویسرا


په‌یام

سه‌رۆكی‌ جه‌زائر بۆ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند پشكنینێكی‌ پزیشكی‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌نجامی‌ بدات گه‌یشته‌ وڵاتی‌ سویسرا.

عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ سه‌رۆكی‌ جه‌زائر، كه به‌ ته‌ندروستییه‌كی‌ خراپه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار خوله‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا ماوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند پشكنینێكی‌ پزیشكی‌ گه‌یشته‌ وڵاتی‌ سویسرا.


سه‌رۆكی‌ جه‌زائر چه‌ند ساڵێكه‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ جه‌لته‌ی‌ ده‌ماغ بووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ جه‌سته‌ی‌ له‌ جوڵه‌ كه‌وتووه‌و به‌هۆی‌ كورسی‌ جوڵاو ده‌توانێت گه‌شت و سه‌فه‌ر بكات.

بوته‌فلیقه‌، به‌هۆی‌ خراپی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكیدا بێت و زوو زوو ده‌بێت پشكنینی‌ پزیشكی‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌مجاره‌ش بۆ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینه‌كانی‌ رووی‌ له‌ وڵاتی‌ سویسرا كردووه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردووی‌ وڵاته‌كه‌یدا؛ بوته‌فلیقه‌ به‌و ته‌ندروستییه‌ خراپه‌وه‌ بۆ جاری‌ چواره‌م خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵات كاندید كرده‌وه‌و نزیكه‌ی‌ 98%ـی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا.


له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

992 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2018

بابەتی زیاتر