Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. لە شارێكی توركیا لەسەر سەرەی نان حەوت کەس برینداربوون


په‌یام 

لە شارێكی توركیا بە هۆی نۆرەگرتن بۆ کڕینی نان شه‌ڕ درووست ده‌بێت و حەوت کەسیش برینداربوون. 

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌ لە شارۆچکەی خەلیلییە سەربە پارێزگای ئورفا، دەمەقاڵە لە نێوان دوو کەسدا بە هۆی سەرەی کڕینی نانەوە درووستبووە شه‌ڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: لە شەڕەكه‌دا دواتر کەسەکانی هەردوولا بەشدارییان تیاداکرد، کوتەک، بەرد و چەک بەکارهات و لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون.

دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ لە رێگەی تەقەکردن بە ئاسماندا بڵاوەیان بە شەڕکەرەکان کردووه‌ و بریندارەکان بە ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و ئۆتۆمبیلی تایبەتەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەکان. 

هاوکات حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەکە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران. 

934 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2018

بابەتی زیاتر