Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ی له‌ حه‌سه‌ن روحانی كردو متمانه‌ی به‌ وه‌ڵامه‌كانی نه‌كرد


حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كانی‌ ئێران له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌یدا شكستی‌ هێنا. دۆسیه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌دای‌ كابینه‌كه‌ی‌ ڕۆحانیش ڕاده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ده‌كرێت. 

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌، سه‌رۆككۆماری‌ ئێران، له‌ دانیشتنی‌ كراوه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران به‌ ڕووی‌ میدیاكاندا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاری‌ په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ بوو.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆككۆماری‌ ئێران و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ بانك و وزه‌ی‌ ئه‌تۆمیی‌ ئه‌و وڵاتـه‌ و، وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ و پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵ و په‌یوه‌ندییه‌كان و ئیتڵاعات، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی‌ باڵای‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ڕۆحانی‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ بوون.

سه‌رۆككۆماری‌ ئێران وه‌ڵامی‌ پێنج پرسیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ ئابوورییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دایه‌وه‌ و، ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو. كه‌ ناوه‌رۆكی‌ پرسیاره‌كان په‌یوه‌ست بوون به‌ شكستی‌ حكومه‌ت له‌ كۆنترۆڵی قاچاخچێتی‌ و، گه‌مارۆ بانكییه‌كان و، چاره‌سه‌ری‌ بێكاری‌ و، شكستی‌ ئابووریی‌ ئێران و دابه‌زینی‌ به‌های‌ دراوه‌كه‌ی‌. دواتریش په‌رله‌مان پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ سه‌رۆككۆمار ئه‌نجام دا.

له‌ ئه‌جامیشدا زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ ئێران به‌ وه‌ڵامی‌ چوار پرسیار له‌و پێنج پرسیاره‌ی‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ ڕازی‌ نه‌بوون و، پاساوه‌كانی‌ ناوبراویان بۆ قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرد.
به‌هۆی‌ ڕازینه‌بوونی‌ په‌رله‌مان به‌ وه‌ڵامه‌كان، بڕیاره‌ دۆسیه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت و، ئه‌دای‌ كابینه‌كه‌ی‌ ڕۆحانی‌ له‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كانی‌ ئێران، ڕاده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ بكرێـت.


334 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2018

بابەتی زیاتر